دیمه‌نى چوونه‌ژووره‌وه‌ى قوتابیان بۆ ناو پۆله‌كانیان _ وێنه: بۆ 964 نێردراوە
وه‌رگرتنى قوتابیانى پۆلی یه‌كه‌مى بنه‌ڕه‌تى دەستپێدەکات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وە 4.6.2023 ده‌ست ده‌كرێت به ناونووسین بۆ وه‌رگرتنى قوتابیانى تازه‌ى پۆلی یه‌كه‌مى بنه‌ڕه‌تى.
ساڵانه قوتابیانى تازه له ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵییه‌وه بۆ خوێندن وه‌رده‌گیرێن، هه‌مان كات ئه‌و منداڵه پێنج ساڵیانه‌ش بۆ باخچه‌ى منداڵان وه‌رده‌گیرێن، كه ئاماده ده‌كرێن بۆ یه‌كه‌مین قۆناغى خوێندن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر، دایکان و باوکان ئاگادار ده‌كاته‌وه، هەرچی منداڵی هەیە بەم مەرجانەی په‌روه‌رده دایناوه، بیانهینن بۆ ناو تۆمارکردن.
یه‌كێك له‌و مه‌رجانه، ئەو منداڵانە وەردەگیرێن، کە لەدایکبووی ساڵى 2017 بن، به تایبه‌تیش له 1.1.2017 تا 31.12.2017 .
پێویسته دوو وێنه‌ى ره‌نگاوره‌نگ و ناسنامه‌ى بارى شارستانى منداڵه‌كه و باوکی ببردرێت.