ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مانچێسته‌ر یاریی كۆتایی جامی ئینگلته‌را ده‌كه‌ن

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یاریی كۆتایی جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را، هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و مانچێسته‌ر سیتی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ و یاریی 191ی نێوانیان دێته‌ ئه‌نجامدان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر 05:00 به‌ كاتی هه‌ولێر، له‌ یاریگه‌ی وێمبڵی له‌ له‌نده‌ن، یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئینگلته‌را “FACUP” له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و مانچێسته‌ر یونایتد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م ئێواره‌ی دێربیی مانچێسته‌ر له‌ شاره‌كه‌ی خۆیاندا ناكرێت و له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بێت.

ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌ خولی نایاب “پرێمه‌رلیگ” دوو جار رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، له‌ یاریی یه‌كه‌مدا مانچێسته‌ر سیتی له‌ یاریگه‌ی خۆی به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ و به‌ 6-3 گۆڵ بردییه‌وه‌، له‌ یاریی دووه‌مدا مانچێسته‌ر یونایتد به‌ 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.

به‌ پێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی وایڵد ستاتس، هه‌ردوو یانه‌ تا ئێستا 190 یارییان به‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌، 79 بردنه‌وه‌ بۆ مان یونایتد و 58 بردنه‌وه‌ بۆ مان سیتی، هه‌روه‌ها له‌ 53 یاریشدا یه‌كسان بوون.

پێكهاته‌ی پێشبینیكراو
ماڵپه‌ڕی هو سكۆرد پێشبینیی كردووه‌ پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه‌ بۆ یاریی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

مانچێسته‌ر سیتی:

گۆڵپارێز: ستیفان ئۆرتێگا

بەرگری: ناتان ئاکێ، رۆبن دیاز، مانوێل ئاکانجی، جۆن ستۆنز
ناوەڕاست: گرێلیش، رۆدری، بێرناندۆ سیلڤا، دی برۆین و گۆندۆگان
هێرشبەر: ئێرلینگ هالاند

مانچێستەر یونایتد
گۆڵپارێز: دەیڤد دی خیا
بەرگری: لۆک شاو، رافایل ڤاران، لیندێلۆف، وان بیساکا
ناوەڕاست: کاسیمیرۆ،کریستیان ئێریکسن،برۆنۆ فێرناندێز، گارناچۆ
هێرشبەر: جادۆن سانچۆ، مارکوس راشفۆرد.