چاڤی نوێی ده‌كاته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا دووپاتیكرده‌وه‌، له‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه‌.

گرێبه‌ستی چاڤی له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا كۆتایی دێت، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی راگه‌یاندووه‌، له‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه‌ و هیچ گرفتێكیان نییه‌ و له‌م زووانه‌ نوێی ده‌كاته‌وه‌.

چاڤی ئه‌م وه‌رزه‌ نازناوه‌كانی خولی ئیسپانیا و جامی سوپه‌ری ئیسپانیای بۆ بارسا به‌ده‌ست هێنا.

چاڤی، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه‌، پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ راهێنه‌ری بارسێلۆنا، یه‌كه‌م ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له‌ یانه‌ی سه‌ددی قه‌ته‌ڕی بوو.