ئاگر لە گەنمی جوتیارانی عەربەت کەوتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە دەغڵی دوو جوتیار لە سنووری عەربەت کەوتەوە، بەرگری شارستانیش دەڵێت، گومان دەکرێت بە دەستی ئەنقەست بووبێت.
رائید ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964 وت، لە دوولاوە ئاگر کەوتوەتەوە، گومان دەکەین بە دەستی ئەنقەست بووبێت.
یەکێک لەو جوتیارانەی گەنمەکەی سووتاوە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، خۆم بینیم ئۆتۆمبێلێک تێپەڕی و جگەرەی فڕێدا، ئەو جگەرەیە هۆکار بوو لە ئاگر کەوتنەوەکە.
زیاتر دەشڵێت: پەیوەندیم بە ئاگر کوژێنەوە کرد، ئەوان تاخیر هاتن.
لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەش، باسی لەوەکرد کە تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە پێیان وتووە لە کوژاندنەوەی ئاگرێک بوون لە گۆزە رەقە.
ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵ کراوە و خاوەنی گەنمە چێنراوەکەش دەڵێت، بڕی ئەو گەنمەی سووتاوە زیاتر لە پێنج ملیۆن دینار زیانی لێداوم.
پیداچوونەوە: فەرمان سادق