وەزیری کشتوکاڵ مژدەیەکی بۆ جووتیاران راگەیاند
964+
دێسکی کوردی
وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، لەمەودوا وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئازاد دەکرێت، بە مانای ئەوەی بێ سنوور دەتوانن گەنم رەوانەی سایلۆکان بکەن.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی لەژێر ناونیشانی “هەواڵێکی خۆش بۆ جووتیارانی بەڕێز” نوسیویەتی، لەمەودوا جووتیاران دەتوانن بەرهەمەکانیان تەسلیمی سایلۆکان بکەن بەپێی ئەو پشتگیرییەی بۆیان دەکرێت.
وەزیر دەڵێت، پشتگیرییەکە لەلایەن فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانییەوە دەکرێت.
دەشڵێت، بڕیاردراوە بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
پێشتر، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ چوار ملیۆن تۆن گەنم وەردەگرێت و لەو بڕەش 375 هەزار تۆن بەر جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت.
ئەوە دواتر ناڕەزایەتی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە بەوەی بڕی گەنمی بەرهەمهێندراویان زیاترە لەوەی عێراق بۆی دیاریکردوون.