بازاری ماتۆڕ فرۆشەکان داخرا
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەلایەن هێزێکی ئاسایشی چەمچەماڵەوە بازاڕی ماتۆڕ فرۆشەکان چەمچەماڵ داخرا.
بازاری ماتۆڕ فرۆشەکان نزیکی شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیانە و لەلایەن هاوڵاتیانەوە سکاڵا تۆمارکراوە، هەربۆیە ئاسایش بازاڕەکەی داخستووە.
لەسەر ئەم پرسە، بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی چەمچەماڵ بە 964ی وت، “یەک ساڵ زیاترە لەلایەن قایمقامیەتی چەمچەماڵەوە مەرجەکانمان بە دوکاندارەکان داوە، نابێت کڕین و فرۆشتن لەو بازاڕەدا بکرێت و ماتۆری ئاکزۆس دڕاو و پێداویستی ماتۆڕ بفرۆشن”.
وتیشی، پێیان وتوون پێویستە ئەو بازاڕە چۆڵ بکەن و بچنە دەرەوەی شار و لە دەرەوەی شار کەسابەتی خۆیان بکەن.
یەکێک لە دوکاندارەکان کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ی وت، “بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشەوە دوکانەکانمان داخراو هەندێک جار هاوسێ ماڵەکان سکاڵامان لەدژ تۆمار ئەکەن، ناشزانین و دیار نییە کەی مۆڵەتمان دەدەن بازاڕەکە بکەینەوە”
پێداچوونەوە: توانا نەقی