بە دەست ئاگرە گەورەکەی ئاکرێ کۆنترۆڵکرا

964+

توانا نەقی

درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە بناری چیای کەلەکڤنێی قەزای ئاکرێ کەوتەوە.

بەرگری شارستانی قەزاکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام لە هەوڵدابوون، بەڵام بەهۆی سەختی رێگاکەوە نەدەتوانرا کۆنتڕۆڵبکرێت دواجار بەدەست ئاگرەکەیان کوژاندەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتوون ئاگرەکە بەهۆی یاری ئاگرین بووە کەوا لە گەڕەکە نزیکەکانی ئەم چیایە بەکارهێنراون، بەڵام بەرگری شارستانی تا ئێستا هۆکارەکەی روون نەکردووەتەوە.

عەقید ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی راگەیاند، لەبەر سەختی رێگاکە ناچار بوون بە پێ بچنە سەرەوە و بەدەست دوای زیاتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

وتیشی، پوش و پەڵاشێکی زۆر سوتاوە و باڵام هیچ زیانی نەداوە لەئێستاشدا پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری ئاگرکەوتنەوە بن لەبەر ئەوەی بەرەو وەرزی گەرما دەچین و پوشوپەڵاش وشک بوون.