"جگەرە فڕێمەدەن"

قایمقامیەتی دەربەندیخان: بە وریاییەوە ئاگر بکەنەوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

قایمقامیەتی دەربەندیخان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە کاتی چوونەدەرەوەکانیاندا بە وریاییەوە ئاگر بکەنەوە و جگەرە فڕێنەدەن.

هۆشدارییەکە بۆ رێگریکردنە لە ئاگرکەوتنەوە و لیژنەیەکیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەوتنەوەی ئاگر پێکهێندراوە.

قایمقامیەتی دەربەندیخان ئەمڕۆ سێشەممە 23.5.2023 ئەو هۆشدارییەی داوە و لە راگەیەندراوێکدا، کە ئەم ئێوارەیە بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت، جگە لەو هەنگاوانە ئاگربڕ دروست دەکەن و پاوانەکانیش لە پووش پاکدەکەنەوە.

راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی دەربەندیخان جەخت لەوە دەکاتەوە، “هاوڵاتیان لە دوای خۆیان ئاگر بەجێنەهێڵن”.