دەست بەسەر 10 تۆن سێوی خراپبوودا گیرا

964+
كوردستان ئەحمەد

بڕی 10 تۆن سێوی سوور لە كۆنترۆڵی جۆریی گەرمیان دەرنەچوو، دەستی بەسەردا گیراو رێگە نەدرا بچێتە بازاڕەوە.

، بڕێكی زۆر سیوی سووری هاوردە لە لایەن کۆنتڕۆڵی جۆری بەروبومی کشتوکاڵی لە عەلوەی کەلار ڕاگیرا ، پاش ئەوەی کە لە تاقیگەکە پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا کە شیاوی خواردن نین و زیانیان هەیە بۆ تەندروستی هاوڵاتیان، بریاری جیاکاری درا بۆ بەرهەمەکە.

سێوەكان بە  نرخی عەلوە، بایی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دینارن.

كۆنترۆڵی جۆریی گەرمیان دەڵێت، 24 کاتژمێر لە ئەركدان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان و لەناوبردنی سەوزە و میوەی خراپ و بەسەرچوو.

 هەروەها رایانگەیاندووە، سێوەكانی ئەمڕۆ سوور بوون، هەندێكیان خراپبوون و بۆگەنیان كردبوو، رەنگ و شێوەشیان گۆڕابوو.

24 کاتژمێر کۆنتڕۆڵی جۆریی عەلوەی کەلار کار دەکات لە پێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان بە پشکنینی بەردەوام و لەناوبردنی ئەو سەوزە و میوە و بەروبومە کشتوکاڵییانەی، کە شیاوی خواردن نن و لە پشکنینەکان دەرناچن، كۆنترۆڵی كشتوكاڵ وادەڵێن.

+964صورة من منصة (شبكة):