باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
لە پەرلەمان
واژۆ بۆ زیادکردنی 90 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە
ئەحمەد مستەفا
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، 149 واژۆی بۆ عه‌لی زه‌یدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆکردووەتەوە، داوا ده‌كات پشكی كوردستان له 50 هه‌زار به‌رمیله‌وه بكرێت به 140 هه‌زار.
پێشتر ئەمە بە قەیرانی چارەسەرکردنی بەنزین دانرا، کە وەک پێویست نەوت بەردەست نییە بۆ دابینکردنی بەنزین لە پاڵاوگەکانەوە، ئێستا دیارە 90 هەزار بەرمیلەکە وەک رێگەچارە دانراوە.
سیپان شێروانی ئه‌ندامەکەیە، خۆی واژۆکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، 149 په‌رله‌مانتاری عێراقی واژۆیان کردووە و داوا ده‌كەن پشكی به‌كارهێنانی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان له 50 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه بۆ 140 هه‌زار به‌رمیل زیاد بكرێت.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره به‌نیازه ئه‌م نوسراوه ئاڕاسته‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران بكات و تێیدا داوای یان پشكی نه‌وت بۆ هه‌رێم زیاد بكات یاخود به‌نزین بنێرێت.
پێشتر، باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ زیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی خاو لە گفتوگۆدان، زیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی خاو پرسێكی قورس نییە، حكومەت هیچ جیاوازییەك لە نێوان هاوڵاتیانی هەرێم و پارێزگاكانی تری عێراقدا ناكات.