“سەرەتای مانگی شەش كارەبای كەمپەكانی دهۆك نامێنێت”

964+

هیڤی دێوالی -دهۆک

سەرەتای مانگی شەش گرێبەستی دابینكردنی كارەبا بۆ كەمپەكانی دهۆك لەلایەن رێكخراوێكی بیانییەوە كۆتایی دێت و دانیشتوانی كەمپەكەش دەڵێن پێویستە حكومەت كارەبایان بۆ دابینبكات.

لە سنوری پارێزگای دهۆك 20 كەمپی ئاوارەكان هەیە هەزاران خێزانیان تیادادەژی، ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان و ئاوارە ئێزدیەكانی تێدایە، ئەم كەمپانە لەلایەن رێكخراوێكی بیانیەوە كارەبایان بۆدابینكراوە، گرێبەستی كۆمپانیاكە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ تەواو دەبێت.

پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران لە پارێزگای دهۆك بە 964ی وت، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان كارەبا بۆ ئەو كەمپانە دابینبكات.

بەپێی قسەكانی پیردەیان جەعفەر بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دهۆك، تەنیا كەمپەكان لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا 180 ملیار دینار قەرزارن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد