فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
له 28ی شوباته‌وه داخراوه
ئه‌مڕۆ ئاسمانی عێراق ده‌كرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمانی عێراق به رووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
به‌نگین رێكانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمانی عێراق و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی 28ی شوباتی رابردوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی عێراق به رووی هه‌موو گه‌شته‌كان و ترانزێت داخرا و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵیدا.