دیمهنێكى چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌رى له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى به‌ستۆڕه .. وێنه: مه‌یدانى به‌ستۆره
کیلۆی هەزار دینار گران بووە
هاوردەی مه‌ڕی سوورى قه‌ده‌غه كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوردەی مەڕی سووری بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت و ئەمەش وایکردووە بەهای مەڕی خۆمانە لە مەیدانی ئاژەڵان بەرز ببێتەوە.
بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مەڕی سووری هێشتا روون نییە کێ دەریکردووە، بەڵام رابەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رەتی دەکاتەوە بڕیاری قەدەغەکردنی مەڕوماڵاتی سووریا‌ن دابێت.
روونی دەکاتەوە، کە بڕیاری قەدەغەکردنی ئاژەڵی هەر وڵاتێک بدرێت پشت بە رێکخراوی (OIE) دەبەستین کە ماڵپەڕی خۆی هەیە و نوێنەری لە هەموو وڵاتان هەیە، رۆژانە زانیاری لەسەر بڵاوبوونەوەی هەر پەتا و نەخۆشییەک دەکات لەسەر سامانی ئاژەڵ لە وڵاتان.
دەشڵێت: لە هەر وڵاتێک پەتایەک یان نەخۆشییەک هەبێت رێگە نادەین ئاژەڵی ئەو وڵاتە بهێندرێتە کوردستان.
قەدەغەکردنی هاوردەی مەڕوماڵاتی سووریا بۆ هەرێمی کوردستان چەند رۆژێکە بەردەوامە، ئەمەش وایکردووە کیلۆی گۆشتی مەر لە مەیدانی ئاژەڵان بە زیندەیی، هەزار دینار گران بێت.
كه‌ریم ئه‌نوه‌ر قادر، زیاتر له 17 ساڵه كارى ئاژه‌ڵداری ده‌كات و له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى به‌ستۆڕه، بۆ 964 قسەی کردووە و ئاماژه به‌وه ده‌كات کە له دوێنێوه هێنانى مه‌ڕى سووری قه‌ده‌غه كراوه و ده‌ڵێت “نازانین حكومه‌تى هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ى كردووه، یان حكومه‌تى سوورى، به‌ڵام نه‌هێنانیان له به‌رژه‌وه‌ندیى ئێمه و هاوڵاتیانه”.
كه‌ریم ئه‌نوه‌ر قادر، روونیده‌كاته‌وه ئەمڕۆ كیلۆى مه‌ڕ بە زیندووی بە 7500 دینارە، بەڵام کاتێک مەڕی سووری بێتە بازاڕ، ئەوا نرخەکەی بۆ 6500 دینار کەمتریش دادەبەزێت.
هه‌رچی بازاڕى گۆشتفرۆشانیشه، دەڵین تا ئێستا نه‌هاتنی ئه‌و مه‌ڕه كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى گۆشتى مه‌ڕ دروست نه‌كردووه.
خاوه‌نى گۆشتفرۆشی چوێسه له سلێمانى، بۆ 964 ئاماژه به‌وه ده‌كات، نرخى گۆشتى سوور به گشتى تا 20 هه‌زار دینار ده‌ڕوات، وتیشی “ماوه‌یه‌كه نرخى گۆشتى مه‌ڕ له 18 هه‌زار دینار تا 20 هه‌زار دیناره”.