دوو بیری ئیرتیوازی لێدەدرێن

کێشەی ئاوی خواردنەوەی تەوێڵە چارەسەر دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە رێگەی لێدانی دوو بیری ئیرتیوازییەوە، کێشەی ئاوی خواردنەوەی شارۆچکەی تەوێڵە چارەسەر دەکرێت.

بڕیاری لێدانی ئەو دوو بیرە دوای داواکاری دانیشتوانی شارۆچکەکە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی سلێمانی، لە رێگەی لیژنەیەکەوە دوێنێ چوارشەممە 17.5.2023 سەردانی تەوێڵەیان کردووە و شوێنی بیرەکانیان دیاری کردووە.

عەباس عەلی، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەو دوو بیرە بەشێکی زۆری کێشەی ئاوی خواردنەوەی تەوێڵە چارەسەر دەکات.

تێچووی بیرەکان لە لایەن رێکخراوی یونسێفەوە دابین دەکرێت. ئەمەش وتەی عەباس عەلییە.

شارۆچکەی تەوێڵە دەکەوێتە سەر سنووری هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران، لە رووی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە.