مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پارێزگای هەڵەبجە - وێنە: 964
لە هەرێم مۆڵەت بە 23 پڕۆژە دراوە
ئەمساڵ تا ئێستا هەڵەبجە بێ پڕۆژەی وەبەرهێنانە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لەو 23 پڕۆژەیەی ئەمساڵ مۆڵەتی وەبەرهێنانیان پێدراوە هیچیان لە پارێزگای هەڵەبجە نین. دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، هیچ داواکارییەکی پڕۆژەیان نەبووە.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا مۆڵەتی بە 23 پڕۆژەی وەبەرهێنان داوە، کە بەهاکەیان زیاتر لە 577 ملیۆن دۆلار بووە.
لە چوار پارێزگاکەی هەرێم زۆرینەی پڕۆژەکان بەر هەولێر کەوتوون بە 11 پڕۆژە، حەوتیان لە دهۆکن و چواریشیان لە سلێمانی و پڕۆژەکەی تریش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە.
هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنان بە 964ی راگەیاند، هۆکاری نەدانی مۆڵەتی پڕۆژەی وەبەرهێنان بە پارێزگای هەڵەبجە ئەوەیە، تا ئێستا هیچ داواکارییەکیان بۆ پڕۆژە نەبووە لە هیچ بووارێکدا.
دەستەی وەبەرهێنان ئەمساڵ بە نیازە مۆڵەت بە 200 پرۆژەی وەبەرهێنان بدات لە هەرێمی کوردستان.