پاسەوانی سنوور دەستیگرتووە بەسەر پێنج هەزار لیتر بەنزینی ئێرانی

964+

فەهمی نەبی

پاسەوانی سنوور دەستی بەسەر پێنج هەزار لیتر بەنزینی ئێرانیدا گرت، کە بەنیازبوون بە رێگەی قاچاخ بیهێنرێتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، لاپەڕەی فەرمی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەو هەواڵەی بڵاوکردوەتەوە.

ئەو تانکەرەی پێنج هەزار لیتر بەنزینەکەی بارکردبوو، لە ئێرانەوە هێنرابوو، پۆلیسی گومرگی هەڵەبجە لە رێگەی بیارە -خورماڵ دەستیبەسەردا گرتووە.

پۆلیسی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک دەڵێت، هێنانی ئەو تانکەرە بەنزینە پێچەوانەی رێنمایی گومرگی بووە.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ئەوە دووەمجارە هەوڵی دەربازکردنی بەنزین لە ئێرانەوە دەدرێت، هەفتەی پێشوو پاسەوانی سنوور ناوچەی یەک، دەستی بەسەر 60 گالۆن بەنزیندا گرت.