سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ
ئەمڕۆ قسەی نوێی هەیە
دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل بۆمبی ئەتۆمی بەکارناهێنێت
ژووری هەواڵ
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ لەبارەی شەڕی ئێرانەوە قسەی کرد، ئەمە گرنگترین قسەکانیەتی:
زیاتر لە حەوت هەزار ئامانجمان پێكاوە و 90٪ی توانای مووشەکیی ئێرانمان پەکخستووە
کەشتییە جەنگییەکانی ئێران و فڕۆکەکانی ئێران هەموویان وێران کران
زۆربەی ئامانجە بازرگانی و سەربازییەکانمان پێکا
ئەمڕۆ سێ پێگەی دروستکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان کردە ئامانج
هیچ بۆ ئێران نەماوەتەوە تەنیا ژمارەیەکی زۆر کەم لە مووشەک نەبێت بۆ ئەوەی بیانهاوێژێت
پێشبینیم دەکرد کە ئێران پەنا بباتە بەر بەکارهێنانی گەرووی هورمز وەک چەکێک
30 کەشتیی مینڕێژیمان لە گەرووی هورمز لەناو برد، هێشتا دڵنیا نیم مین چێنراوە یان نا، بەڵام وڵاتان لە رێگادان بۆ هاوکاریکردنمان
دڵنیا نیم ئەگەر هیچ مینێک چێنرابێت
هەندێک وڵات بەپەرۆشن بۆ یارمەتیدان لە گەرووی هورمز و هەندێکیان بەپەرۆش نین
چەندین وڵات پێیان راگەیاندم کە لە رێگادان بۆ یارمەتیدان لە گەرووی هورمز
هانی وڵاتانی تر دەدەین بۆ پەیوەندیکردن بە یارمەتیدانمان لە گەرووی هورمز
بە فەرمانی من دەکرێت بۆڕییەکانی نەوت لە دوورگەی “خارگ” وێران بکرێن
ئیسرائیل بۆمبی ئەتۆمی بەکارناهێنێت