شەڵماش لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە

964+
مەجید بتوێنی

تاڤگەی شەڵماش لە سنووری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێکە لە تاڤگە بەناوبانگەکان، کەش و هەوای فێنک و جوانی و دڵڕفێنی سروشتەکە وای لە گەشتیاران کردووە شەو و رۆژ لێرە بمێننەوە.

تاڤگەکە لە سەردەشتەوە 13 کیلۆمەتر دوورە، رێگایەکی پێچاوپێچی سەرسەوز دەتگەیەنێتە پێی.

ئاوی رووباری شەڵماش لەناو دۆڵێکی دارستانی چڕدا، سێ تاڤگەی بەرز و سەرنجڕاکێشی دروستکردووە، تاڤگە سەرەکییەکە 90 مەتر بەرزە، لە وەرزی بەهار و هاویندا گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی سەردانی دەکەن.

ئاوی تاڤگەکە دەڕژێتە زێی بچووک، پاشان دێتەوە باشووری کوردستان و ناو بەنداوی دوکان.