زبڵ و خاشاكی لێبوو

كەندەكەی كۆڕنیش پاككرایەوە

+964
كوردستان ئەحمەد
بە شۆفڵ و گەڵابە و گلێدەر بەشێك لە كەندەكەی كۆڕنیشی هەولێر پاككرایەوە لە زبڵ و خۆڵ و خاشاك.
شارەوانی هەولێر هەڵمەتێكی راگەیاندووە بۆ پاككردنەوەی شوێنە دوورە دەستەكان و دەورووبەری شار بۆ پاككردنەوەیان لە خۆڵ و خاشاك و گلێش.

لە هەڵمەتێکی فراواندا هەڵسان بە لادان و خاوێنکردنەوەی بەشێکی زۆر لە زبڵ و پاشماوەکانی خانووبەرە لە سەر کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی ڕۆشنبیری.

لە هەڵمەتەكەدا شەش شۆفڵ و 13 گەڵابە و چەندین ئامێری دیكە بۆ پاككردنەوەكە بەكارهێنراوە.

هەر ئەمڕۆ تێكەڵە رێژ و فەرشكردنی گەراجی بەردەم مزگەوتی حاجی ئیبراهیمی مەنتك لە شارەوانی دووی هەولێر كرا.

كەندی كۆڕنیشی هەولێر، لە نزیك ماجیدی مۆڵ لە سەر جادەی كۆیە، دەستپێدەكات و دەگاتە نزیك جادەی كەركوك، بەتەنیشت
گەڕەكی رۆشنبیری  و قەزای بنەسڵاوە و چەند گەڕەكێكی دیكەی هەولێردا تێدەپەڕێت.