جۆرجینا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
جۆرجینا ئاگری له سعوودییه‌كان به‌ردا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جۆرجینای خۆشه‌ویستی رۆناڵدۆ، كه هێشتا به فه‌رمی نه‌بووه‌ته هاوسه‌ری، به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی گه‌رم و سه‌رنجڕاكێش، له سعوودیه هه‌رای ناوه‌ته‌وه.
جۆرجینا وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه خاچێكی مه‌سیحی له گه‌رده‌ن كردووه و نیوه‌ی سینگیشی به‌ده‌ره‌وه‌یه، كه ریكلامی براندێكی زێڕ و زیوه، ئه‌مه‌ش سعوودییه‌كانی تووڕه كرد و له سۆشیال میدیا كاردانه‌وه‌ی توندیان هه‌بوو، به‌ڵام جۆرجینا نه‌ك هه‌ر گوێی به كاردانه‌وه‌كان نه‌دا، به‌ڵكو له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له سه‌ر حه‌وزی مه‌له‌وانی به ستیان و جلی ژێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش زیاتر سعوودیه‌كانی تووڕه كرد و له سۆشیال میدیا كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ری هه‌بوو.
جۆرجینا له‌وه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ له سعوودیه‌ن، زیاتر خه‌ریكی بازرگانی و ریكلام و براندینگه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌ندێك میدیا، رۆناڵدۆی بێزار كردووه و به هۆی جۆرجیناوه ئاسووده نییه.