کێشەی ترۆمپاکانی ئاوی رواندز چارسەرکرا

 964+
ئاسۆ وەرتی – رواندز

ترۆمپاکانی ئاوی رواندز دەستکرا بە چاککردن و سیانەکردنەوەیان لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی رواندز.

بەڕێوەبەری ئاوی رواندز لەچەند ڕۆژی رابردوودا داوایکرد چارەسەرێکی خێرا بۆ ترۆمپاکانی ئاوی رواندز بکرێت، ئەگەرنا بەروە و وەرزی هاوین دەڕۆن و هاوڵاتیان زیاتر پێویستیان بە ئاوە و کێشەیان بۆ دروستدەبێت

هۆگرملا محمد، بەڕێوەبەری ئاوی ڕەواندز بە964 ی وت، ئەمڕۆ تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوربەری هەولێر بەهانامانەوە هاتن، دەستیان کرد بەچاکردنەوە و سیانەکردنی ترۆمپاکان.

وتیشی، “لە کۆی پێنج ترۆمپا تەنیا دوو دانەیان  کاریان دەکرد، ئەو دوانەش فشاری زۆریان لەسەر بوو رۆژانە 18 کاتژمێر کاریان دەکرد، بە لەکارکەوتنیان تەواوی رەواندز بێ ئاودەبوو، لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڵێنی پێنج ترۆمپای نوێمان پێدراوە، دوای دەرخستە بۆمان دەبەستن”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی رواندز هەشت هەزار هاوبەشی هەیە  رۆژێک نا رۆژێک گەڕەکەکان ئاویان پێ دەردرێت و کەمترین ماوەی ئاوپێدان سەعات و نیوێکە، بڕی پارەی تێچووی چاکردنەوەی ترۆمپاکانیش 81 ملیۆن دینارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی