کەشوهەوا.. لە گەرمیان موبەریدەکان داگیرسان و لە حاجی ئۆمەران هێشتا زۆپاکان نەکوژاونەتەوە
964+
فەرمان سادق
رۆژ دوای رۆژ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ئێستا وەزری داگیرساندنی پانکەیە، لە بەشێکیش وەک سەنتەری شارەکان موبەریدەکانیش داگیرساون، بەڵام لە حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاوییەکان هێشتا زۆپاکان نەکوژاونەتەوە.
کەشی پێشبینی کراوی 48 کاتژمێری داهاتوو ئەوەیە کە سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوویەکان نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با/ لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەی هەینی 5.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (2 – 3) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
خێراى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10 – 15) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى.
دهۆک: 27 پلەى سیلیزى.
کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى.
زاخۆ: 28 پلەى سیلیزى.
سۆران: 25 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى.
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى.بەشى پێشبینى 4.5.2023
All reactions:
55