سبەی دەستپێدەکات
پاڵەوانێکی کورد لە تایلاند بەشداری پاڵەوانیەتیی جیهان دەکات
+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی
ئاکۆ بەهائهدین پاڵەوانی یاریی موای تای، لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی عێراق، گەشتی وڵاتی تایلاندی کرد، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیه‌تیی جیهان.
ئاکۆ بەهائهدین لە پاڵەوانیه‌تیی عێراق کە مانگی ئاداری ئەمساڵ بەڕێوەچوو، توانی لە کێشی 48 کیلۆگرام پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و بگاتە ریزی هەڵبژاردەی عێراق.
سیروان مینە حەمەی راهێنەری موای تای لە لێدوانێکدا بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، لە پاڵەوانیه‌تیی عێراق لە کۆی 28 کێش لەسەر هەردوو ئاستی پێشکەوتووان و لاوان، 6 یاریزانی کورد پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
راهێنەرەکەی موای تای وتیشی، دەبوو هەر شەش یاریزانەکە لەم پاڵەوانیهتییەدا بەشداربن، بەڵام بەهۆی گرفتی داراییەوە فیدراسیۆنی عێراق تەنیا 14 پاڵەوانی دیاریکرد، کە بەشداریی پاڵەوانیه‌تیی جیهان بکەن، کە یەکێکیان ئاکۆ بەهائهدینە.
پاڵەوانیه‌تیی موای تای جیهان سبه‌ی ده‌ستپێده‌كات و تا 13ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه بە بەشداری 96 وڵات لە تایلەند بەڕێوەدەچێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا