مامهڵهی پسوولهی خۆراك له ههولێر راگیرا
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
به هۆی بهدیجیتاڵكردنی پسوولهی خۆراكهوه، ههموو مامهڵهیهكی پسوولهی خۆراك له ههولێر تا كاتێكی نادیار رادهگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک له هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری کردەوە، بەهۆی كاركردن بۆ بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک، گشت مامەڵەیهكی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە رێکەوتی 3.5.2023 تا کاتێکی نادیار دهوهستێت.
سیامەند قادر، بەڕیوەبەری رێکخستنی پسوولەی خۆراک لە هەولێر بۆ 964 وتی “ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگادارکراینەوە، هەموو داتای پارێزگای هەولێر لە سیدیەک بنێرین بۆیان، ناتوانین هیچ مامەڵەیەک وەربگرین تا شێوازەکەی دەگۆڕێت”.
بەپێی زانیارییەکان کارتی پسوولەی خۆراک لە بەغدا چاپدەکرێت و لەرێگەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم بەسەر بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێت.
سیامەند قادر دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لیژنەی تەکنیکی وەزارەتی بازرگانی سەردانی بەڕیوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی هەولێر دەکات، بۆ دانانی بورجی ئینتەرنێت، هاوکات دابینکردنی وزەی کارەبای پێویست بۆ ئەو بورجە لەرێگەی وزەت خۆر دەبێت.
له شاری دهۆكدا لهوهتهی 25ی مانگی رابردووهوه كاری بهدیجیتاڵكردنی پسوولهی خۆراك دهستیپێكردووه و بۆ ئهم مهبهستهش 50 بنكهیان كردووهتهوه، بەپێی زانیارییەکان لیژنە تەکنیکەیەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە پارێزگای سلێمانی بوونە.
لە شاری هەولێر نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتی لە پسوولەی خۆراک ناویان هاتووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کارتە ئەلیکترۆنییە بارکۆدێکی لەسەرە هاوڵاتییان دەتوانن لەرێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە زانیاریەکان لەبارەی ژمارە و ناوی ئەندامانی خێزان بزانن.