بۆرسەی عێراق دادەخرێت
سبەینێ بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم کراوە دەبن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە سبەینێ دووشەممە بۆرسەی عێراق کراوە نابێت. بەڵام بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم کراوە دەبن.
بۆرسەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 30.4.2023 لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، سبەینێ دووشەممە 1.5.2023 بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە کارەکانیان رادەگرن و رۆژی سێشەممە 2.5.2023 دەستبەکارەکانیان دەکەنەوە.
سەبارەت بە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم تۆڕی 964 بەدواداچوونی کرد.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، “لە هەرێم تەنیا لە جەژنەکانی نەورۆز، رەمەزان و قورباندا بازاڕەکانی دراو دادەخرێن و دەکەونە پشووەوە”.