ئازاد حه‌مزه: له سوێد نازناوی پاڵەوانی پاڵەوانەكانم پێدراوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پاڵه‌وان و راهێنه‌ری له‌شجوانی ئازاد حه‌مزه له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له سوێد پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، راشیگه‌یاند له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌شداریی كردووه.
ئازاد حه‌مزه بۆ تۆڕی 964 وتی، لە پاڵەوانیەتی جیهانی بۆ لەشجوانی IRON WOLRD OPEN لە كێشی 102 كیلۆگرام به‌شدارییم كرد، كه وه‌رزشوانی 25 وڵات به‌شداربوون، منیش وه‌ك تاكەكوردێك به‌شداربووم و توانیم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم”.
ئازاد ده‌ڵێت، “به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌ك له ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، وا ده‌كات هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزانان به‌شداریی بكه‌ن، چونكه دڵنیان ئه‌نجامه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و بڕواپێكراون”.
ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی كوردستان و عێراق، كه به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تیی دیكه‌شی هه‌یه، وتی: “دوای ئه‌وه‌ی له كێشی خۆم پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا، دواتر له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌می هه‌موو كێشه‌كان ركابه‌ریی كرا و له‌وێشدا توانیم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم و به ئاڵای كوردستانه‌وه له‌سه‌ر سته‌یج ده‌ركه‌وتم، هه‌روه‌ها له رۆژی دواتری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی جیهانی SWEEDEN GEAND PRIX به‌ربژێر كرام، به‌ڵام به‌هۆی ماندووبوون و تێكچوونی باری ته‌ندروستیم و كه‌مخه‌وی، پله‌ی سێیه‌مم به‌ركه‌وت و نه‌متوانی كارتی پرۆ به‌ده‌ست بهێنم”.
“ئێستا نازناوی پاڵەوانی پاڵەوانەكانم پێدراوە لە پاڵەوانیەتیی IRON WORLD OPEN 2023 SWEEDEN”، ئازاد حه‌مزه وا ده‌ڵێت.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كرد و هیچ ده‌زگه و لایه‌نێك هاوكارییان نه‌كردووه، به‌ڵام وتیشی، “سوپاسی خوای گه‌وره و كه‌سوكارم ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوڕێم “ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د” و “ره‌یان” له وڵاتی سوێد ده‌كه‌م، كه پاڵپشتم بوون و یارمه‌تییان دام به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بكه‌م”.
ئازاد، كه له‌دایكبوونی 1989یه و دانیشتووی قه‌زای خه‌باته، جگه له‌وه‌ی یاریزانێكی پرۆفێشناڵه، وه‌ك راهێنه‌ریش كار ده‌كات و یارمه‌تی یاریزانانی دیكه ده‌دات.