30 كەس تووشبوون

حەوت كەس بە پەتای خوێنبەربوون لە عێراق مردوون

964+
كوردستان ئەحمەد
لە ماوەی یەك ساڵدا لە عێراق، حەوت كەس بە پەتای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە و 30 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەپێێ راگەیەنراوێك كە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردوەتەوە، تووشبووەكان  چارەسەر كراون و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.

ساڵی پار لەسەرتاسەری عێراق، 200 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 30 كەسیش گیانیان لەدەستدا، بەڵام ئەمساڵ رێژەكە زۆر دابەزیوە.

تەندروستی عێراق دەڵێت: لەماوەی رابردوودا رێوشوێنی توندیان بۆ رووبەڕووبونەوەی نەخۆشییەكە گرتووەتەبەر و دەیانەوێت بە تەواوەتی بنبڕی بكەن.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون، لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، نەخۆشییەكی مەترسیدار و بكوژە، بەپێی ئامارێك كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی نەخۆشییەكەوە بڵاوی كردووەتەوە 40% ی تووشبووانی نەخۆشییەكە گیان لەدەستدەدەن.