چاودێریی گەشەپێدانی سلێمانی سێ پاس دەفرۆشێت

964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە زیادكردنێكی ئاشكرادا، بەڕێوبەرایەتی چاودێریی گەشەپێدانی سلێمانی سێ پاس دەفرۆشێت.

پاسەكان لە جۆری نیسانن 25 نەفەرین، رەنگ سپی و شینن و فرۆشتنەكەشیان بە شێوەی زیادكردنی ئاشكرایە.

هەركەسێك بیەوێت پاسەكان بكڕێت دەبێت سەردانی بەشی ژمێریاری چاودێریی گەشپێدانی سلێمانی بكات و بڕی شەش ملیۆن دینار وەك بارمتە دابنێت.

ئەمە دەقی راگەیەنراوەكەی گەشەپێدانی سلێمانیە:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان  دەکاتەوە، هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری (پاس نیسان 25نەفەری) بە پێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان( ژمارە 1ى ساڵـی2021) بە رگەی زیاد کردنی ئاشکرا، هەرکەسێک ئارەزومەندە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان/ بەشی ژمێریاری بکات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بە بڕی 6000000  شەش ملیۆن دینار .
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاترو بینینی پاسەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی بکەن، نزیک یاریگای سلێمانی، گەڕەکی چوارباخ، تەنیشت دایەنگەی چوارباخ.
تێبینی :
①بەشدار بوو دەبێت کارتی نیشتیمانی یان رەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری پێبێت.
②پێویستە ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەر دەچێت لە ماوەی 3 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.
③رۆژی سێشەممە رێکەوتی 23ـی 5ـی2023 کاتژمێر (10)ـی سەرلە بەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی زیادکردنەکە بەڕێوەدەچێت.
④کرێی خزمەتگوزاری و بڵاوکردنەوەی بانگەواز و هەر خەرجیەکی دیکە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی زیاد کردنەکەی بۆ دەردەچێت.