نەوت و کانزاکانی هەولێر
کڕین و فرۆشتن بە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی قەدەغەیە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی لە بەنزینخانەکان دەست کرا بە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی هەندێک کەس کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردووە و ئێستا قەدەغە کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کڕێن و فرۆشتن و بەکرێدانی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر هاوڵاتیەک ئەو کارە بکات کارەتەکەی دەستیبەسەردا دەگیرێت و لە کاردەخرێت و بۆی کارا ناکرێتەوە، هەروەها لە داهاتوودا بێبەش دەبێت لە هەموو سووتەمنیەکان.