بەریتانیا بە کێبڵی ژێر دەریایی کارەبا دەگەیەنێتە مەغریب

964+

فەهمی نەبی

کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی بڕی 30 ملیۆن پاوەندی تەرخانکردووە بۆ راکێشانی درێژترین کێبڵی ژێر دەریایی راستەوخۆ HVDC لەنێوان بەریتانیا و مەغریب.

هەواڵەکە لە ماڵپەڕی TAQAی ئیماڕاتی 26.4.2023 بڵاوکراوەتەوە.

ئەو کێبڵە بەنێوان هەریەکە لە وڵاتەکانی پرتوگال، ئیسپانیا و فەرەنسا تێپەڕ دەبێت.

کۆمپانیای Xlinks پڕۆژەکە جێبەجێدەکات، هاوکات هەریەکە لە کۆمپانیای TAQA و Octopus Energy بەشێک لە تێچووی پڕۆژەکە لە ئەستۆدەگرن.

ئەم پڕۆژەیە بە یەکێک لە پڕۆژە هەرە گەورەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، بەجۆرێک توانراوە وزەی نوێبوەوە لەسەر ئاستی جیهان بۆ دوورترین شوێن بگوازنەوە.

وزەی نوێبوەوە سەرچاوەکەی لە سروشت وەردەگیرێت، بۆ نمونە لە وزەی خۆر، کۆمپانیای Xlinksی بەریتانی کارەبای بەرهامهاتوو لە وزەی خاوێن بۆ حەوت ملیۆن هاوڵاتی بەریتانی دابیندەکات.

پڕۆژەکە لە رێگای چوار کێبڵی ژێر دەریایی لە شاری دیڤۆن لە باشوری رۆژئاوایی بەریتانیا دەستپێدەکات و بە دووری سێ هەزار و 800 کیلۆمەتر جێبەجێدەکرێت، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو پڕۆژەیە 10 هەزار هەلیکار لە مەغریب بڕەخسێنێت.