ئۆتۆمبێلە لێدراوەکان تابلۆیان پێدەدرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە لێدراویان هەبووە و پێیان دەڵێت: لە بەیانییەوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی تابلۆ.

کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئاگادار کردەوە کە لێدراویان هەیە و زیان بە شانسی ئۆتۆمبێلەکانیان گەیشتووە کە لە سبەی پێنجشەممەوە 27.4.2023، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەن.

ئامانج لە سەردانەکە دووبارەکردنەوەی پشکنینە بۆ ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە لە تاقیگەی سارا کە دەکەوێتە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی.

بەپێی ئاگاداری نامەیەکی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی  تیایدا هاتووە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە خاوەنی ئوتومبیلیلێدراون، لە ڕێکەوتی ٢٧/٠٤/٢٠٢٣ دووبارە پشکنینی ئوتومبیلە لێدراوەکانیان بۆ دەکرێتەوە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە سەردانی (تاقیگەی سارا) بکەن لە ناوچەی پیشەسازی لە کاتژمێر ٧:٣٠ ی بەیانی بۆ کاتژمێر١٢:٣٠ ی دوانیوەڕۆ بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

ئامانج لە دووبارە پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان بۆ ئەوەیە کە تابلۆیان پێبدرێت کە پێشتر مامەڵەکانیان راگیرا بوو بەهۆکاری ئەوەی لێدراویان هەبووە و تابلۆیان پێنەدراوە.

لە راگەیەندراوەکەی هاوتوچۆی سلێمانی هاتووە کە لیژنەکە هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 7:30ـی بەیانی تاوەکو 12:30ـی نیوەڕۆ لە تاقیگە دەبن، بەڵام ئەوە روون نەکراوەتەوە کە چەند ماوە دەرفەت بە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت بۆ ئەوەی سەردانی تاقیگەی سارا بکەن.