خەبات و شاخۆڵان و کەورگۆسک
کرێکارانی پاككهرهوه کارەکانیان راگرتووە
964+
سەعيد محەمەد – خەبات
بەشێك لە كرێكارانی كۆمپانیاكانی پاككەرەوە لە خەبات بەهۆی پێنەدانی موچەى مانگهكانی شوبات و ئادارى ئهمساڵ، مانیان لە كاركردن گرتووه.
رێبین عەونی، بەڕێوەبەری شارەوانی خەبات، بە 964ـی وت، لە ئەمڕۆوە کرێکارانی پاککەرەوە بریاری مانگرتنیان داوە لە کارەکانیان.
وتیشی “ئێستا ئێمە سەردانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی گشتی هەولێرمان کردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەكراوە”.
كرێكارەكان ژمارەیان 70 كهسە و بڕیاریانداوە تا موچەكانیان پێنەدرێت نەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
لای خۆیەوە رەقیب رەحمان، بەرپرسی خزمەتگوزاری لە کۆمپانیای باغی پڕگوڵ، كه كرێكارهكانى مانیان گرتووه، بە 964ـی وت “لە مانگی یەکی ئەمساڵ، لە هەموو سنووری هەولێر، سلفە بۆ کۆمپانیاکان سەرف نەکراوە و چەندینجار بە دواداچوونمان کردووە، دەڵێن تەنیا لە ئەنجومەنی وەزیران ماوە بریاری سهرفکردنی پارەکە بدرێت”.
ئاماژهى بهوهش كرد، لە سنووری خەبات له پێنج شارەوانى نزیکەی 170 کرێکاریان هەیە، بەڵام تەنیا لە ناو سەنتەری خەبات 60 کرێکار هەیە.
باسی لەوەش کرد، بریارە لە هەفتەی داهاتوودا پارەکە سەرف بکرێت، بەڵام جارێ دیار نییە.
بە پێی زانیارییەکان، کرێکارانی خەبات و شاخۆڵان و کەورگۆسک کارەکانیان راگرتووە، ئەگەر بەردەوام بێت سەرجەم کرێکارەکانی شارەوانییەکانی سنوری خەبات کارەکانیان رادەگرن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن