"هەوكردنی پەردەی مێشك"
وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەكی بۆ نەخۆشیەكە پێكهێنا
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
دوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە چەند ناوچەیەك، وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە نەخۆشیەكە پێكهێنا.ئەمڕۆ سێشەممە 25.4.2023، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێکهێنانی لیژنەیەکی راگەیاند کە بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی و هەڵەبجە بکەن.
لە بەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زانستی لە نەخۆشیەكە دەكەن و دەستنیشانی دەكەن و چارەسەری بۆ دەدۆزنەوە.
ماوەی چەند رۆژێکە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لەناو منداڵان بڵاوبووەتەوە بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی.
لەسەر ئەو پرسە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیکردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زانستی رێکارەکانی پەتازانی و دۆزینەوەی حالەتەکان و دەسنیشانکردن و چارەسەریەکان و پێداویستیەکانی رەوشی ئەم نەخۆشیە لە نەخۆشخانەکانی منداڵان.