بە حەیرانی “وەرە بابم هەڕاجە مەچۆ لەمن بیکڕە” بووەتە ناسراوترینی رانیە
+964
– مەجید بیتوێنی – رانیە
به‌حه‌یران لاواندنه‌وه، كاڵا‌و كه‌لوپه‌له‌كانى ده‌فرۆشێت و به‌ده‌نگه سهرهنجڕاكێشهكهى كڕیارانی بانگ ده‌كات، ئه‌وه شێوازێكى تایبه‌ت و دیمه‌نێكی تازه بابه‌تى ناو بازاڕی رانیه‌یه كه موخلیسی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، بۆ دابینكردنى بژێوى ژیانى كڕیاره‌كان له‌خۆی كۆده‌كاته‌وه .
گوێمان لەدەنگێکی خۆش و جیاواز بوو سەرەتا زۆر ڕوون نەبوو لامان، کە چوینە حەوشە دەنگێک لەسەر شێوازی حەیران ولاواندنەوە هاواری دەکرد بۆ فرۆشتنی کەلوپەل وپێداویستی ناوماڵ، چومە دەرەوە گەنجێکی تەمەن 29 ساڵانم بینی پاڵ بە عارەبانەیەکی سێ تایەوە دەنێت و بەکۆڵانەکاندا دەگەڕێت بۆ فرۆشتنی ئەو کەلوپەلانەی لەسەر عارەبانەکە هەیبوون.
بەدەم ڕۆیشتنەوە، له‌گه‌ڵ موخلیس حەسەن ڕەسوڵى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، کەوتینە قسەکردن، ئەو خەڵکی گوندی “ماخۆبزنانە” لەقەزای پشدەر، بەڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، دوای پێکهێنانی پڕۆسەی هاوسەرگیری ماوەی چەند ساڵێکە لەشاری رانیە دادەنیشێت.
به‌شێكی زۆری دانیشتووانی رانیه، موخلیس ده‌ناسن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى كه بۆ گه‌رمكردنى بازاڕه‌كه‌ى هه‌یه‌تى، هه‌رچه‌نده‌ى ئه‌و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته و چاوه‌كانى كهمبینان، به‌ڵام بڕوا بەخۆبوونهكهی وایکردووە هیچ شتێك نه‌بێته رێگری كاره‌كه‌ى.
جارجار پڕ بە گەرووی بەو شێوازە تایبەتەکەی خۆی دەیگوت “ئەوە ماسیحەیە ، سفرەى سەفەرییە ، فلچە تەمبەڵەیە ، دەرزی و داوە، بێلۆکەیە، پەمپی نەوتە.. وەرە بابم هەڕاجە مەچۆ بازاڕی، وەرە لەمن بیکڕە”.
موخلیس حەسەن، ناوی سەرجەم کەلوپەلەکانی بەسەریەکەوەو به لاواندنەوەو حه‌یرانه‌وه، بەدەنگێکی بەرز و بەبێ بڵندگۆ، كڕیاره‌كان له‌خۆی كۆده‌كاته‌وه، ژنان هەر کە گوێیان لێی دەبێت بەدەمیەوە دەچن و پێویستییەکانی لێدەکڕن.
ئەوان بۆ میدیازان وتیان، دەنگی دەناسینەوەو یەکسەر دەزانین موخلیسی عارەبانچییە، ئەو پێویستیانەی لێدەکڕین کە لەبازاڕ لەبیری دەکەین بیکڕین، یان زوو تێکدەچن و مەحتەل دەبین.
سەر عارەبانەکەی موخلیس حەسەن، پڕە لەبابەتی هەزاری و دوو هەزاری و تا سێ هەزاری كه ته‌واوى بابه‌ته‌كانیش پێداویستی ناوماڵن.
موخلیس حەسەن دەڵێ، رۆژانە بایی ٢٥ هەزار دینار کەلوپەل دەفرۆشێت و شەش بۆ حەوت هەزار دینار خێر دەکات، بەڵام خەمی وەرزی زستانیەتی كه شوههواى رانیه سارد دەبێ و کەمتر دەفرۆشێت.
ئەو پێی وابوو ئەمڕۆ پارە زیاتر لەبەر دەستی ژنانەو ژنیش مشورگێڕترە لەناو ماڵ دەزانێت چی پێویستە ، هەر ژنان مشتەری ئەو نین بەڵکو سەرنجی بەشێک لە پیاوانیشی ڕاکێشاوە چونکە هەندێک بابەتی پیاوانەش لەسەر عارەبانەکەی هەیە وەک، بۆن و موس وخاولی و ئاوێنە چەند پێداویستیەکی تر.
كات بووە شه‌شی ئێواره، موخلیس بەرەو ماڵەوە دهگهڕێتهوەو به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه پێی وتم “زۆر ئاسوودەم کە ئێوارە دەڕۆمەوە هەرچەند پارەکەم کەمە، بەڵام ئارەقەی نێوچاوان و دەستی خۆمه و سەربەرزم کە دەست لەکەس پان ناکهمەوە”، ده‌ڵێ، چاوەڕێی حکومەت ناکات تا ١٥٠ هەزار دینار مووچەی خاوەن پێداویستیەکەی پێ دەدات بەڵکو بەردەوام دەبێت لەکارەکەی .