ناحیەیەک پێکەوە جەژن دەکەن
964+
ئاسۆ وەرتی
سروەی سپێدەی جەژن وا دای له دەرگای دەروون، مزگێنی شادی هێنا دڵمان روون و چاومان روون.
دەنگی ئەڵاهوئەکبەر له هەموو کوچە و کۆڵانێک دێت، هەموویان کۆبوونەونەتەوە و مەراسمیەکان جێبەجێ دەکەن، گەردن ئازایی و جەژنە پیرۆزە دەکەن و یەکتر لە باوەش دەگرن.
مەراسیمی جەژن لە ناحیەی بەرزێوەی قەزای رواندز جیاوازە و نوێژخوێنان هەریەکە و خوانچە خواردنێک دەهێنن بۆ مزگەوت، هەمووان لەسەر یەک سفره نان دەخۆن و کۆدەبنەوە.
ئەوان پێیانوایە ئەم نەریتە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێز دەکات.
شایانی باسە، لە هەرێمی کوردستان شێوازی جۆراوجۆر هەن بۆ جەژنکردن و هەر ناوچەیەک بە جۆرە نەریتێک ناسراوە.