بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک

بۆمبەکەی بازاڕی پەنجا عەلی کەرکوک پوچەڵکرایەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

چەند کاتژمێرێک پێس ئێستا دوو كەس ویستویانە بۆمێك لە بازاڕی پەنجا عەلی كەركوك دابنێن بەڵام پۆلیس پێیزانیون و تەقەیان لە پۆلیسێك كردووە وهەڵهاتوون.

کاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، کەسێکی نادیار ویستوویەتی بۆمبێک لە ناو بازاڕی پەنجا عەلی دابنێت هێزەکانمان پێیان زانیوە و شەڕە تەقە لە نێوانیان دروستبووە.

وتیشی، کەسەکە ماتۆرێکی پێبووە و ماتۆڕەکەی جێهێشتووە وهەڵاتووە، لە ئێستادا هێزەکانمان بەدوایدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن.

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، “ناتوانین جارێ بڕیاربدەین کارەکە تیرۆرستییە یاخود نا دوای لێکۆڵینەوەکانمان بڕیاردەدەین و ناهێڵین هیچ کەسێک دۆخی شارەکە تێکبدات”.

پەیامنێری 964 زانیاری ئەوەی هەیە تا ئێستاش پۆلیس لە بازاڕەکەدایە و دڵنیایی دەدەن بە هاوڵاتیان کە دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچیت و کۆنتڕۆڵکراوە.