پۆلیسى ئاكرێ له ژوورێكه‌وه نێچیره‌كان راو ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی ئاكرێ له رێگه‌ى ژوورێكى كۆنتڕۆڵكراو به كامێراى چاودێرى، چاوی خستۆته سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان و 964 یش ده‌زانێت، تائێستا توانیویانه له رێگه‌ى ئه‌م ژووره‌وه نزیكه‌ى 500 حاڵه‌تى دزی و سه‌رپێچی هاتوچۆ و تۆمه‌تبار ئاشكرا بكات.
موقه‌ده‌م عیماد حوسێن ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی ئاكرێ، به 964ـى راگه‌یاند، چه‌ند ساڵێكه ژوورى كۆنتڕۆڵ به بڕیاری وه‌زاره‌تى ناوخۆ دامه‌زراوه، 24 كاتژمێر له‌رێگه‌ى كامێراوه كارى چاودێری ده‌كات.
وتیشی “كامێراكانمان به‌پێی سستمێكی پێشكه‌وتوو و پڕۆفشناڵ دانراون و چاودێری ته‌واوى ئه‌و شوێنه گشتیانه‌ى پێده‌كرێت كه له سنوورى قه‌زاى ئاكرێدان”.
ناوبراو ئاماده نه‌بوو ئامارى ئه‌و سه‌رپێچى و حاڵه‌ته نه‌خوازراوانه، ئاشكرا بكات كه له‌رێگه‌ى ئه‌و كامێرانه‌وه تۆماركراون، به‌ڵام وتی “ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى تۆماركراون بریتین له سه‌رپێچی هاتوچۆ، دزی ، دۆزینه‌وه‌ى تۆمه‌تبار”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژانه خه‌ڵك په‌یوه‌ندی به ژماره‌ى تایبه‌تى ئه‌و ژووره ده‌كات و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی ژووره‌كه‌ش وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و هاوكارى ته‌واو ده‌كرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پۆلیسی ئاكرێ ده‌ستیكه‌وتووه، ژوورى كۆنتڕڵى پۆلیسی ئاكرێ له ساڵى 2019 دامه‌زراوه، تا ئێستا نزیكه‌ى 500 حاڵه‌تى دزى و سه‌رپێچی هاتوچۆ و ئاشكراكردنى تۆمه‌تبار و چه‌ند حاڵه‌تێكی تریان تۆمار كردووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، ساڵ له‌دواى ساڵ به‌هۆى ئه‌و ژووره‌وه حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسی ئاكرێش ده‌ڵێت “به‌هۆى ئه‌و ژووره‌وه كارئاسانییه‌كی ته‌واو بۆ كار و جموجۆڵه‌كانى پولیس له‌و سنووره كراوه”.