هەموو دنیا دەوەستێت عێراق نەبێت
خولی نایابی عێراقی لەکاتی مۆندیالیش بەردەوامە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
سبه‌ی مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌كات، خوله‌كانی تۆپی پێ له جیهان ده‌وه‌ستن، به‌ڵام خولی نایابی تۆپی پێی عێراق گوێی لێ نییەو وەک خۆی بەردەوامە.
رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٢٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ بەدوو یاری نێوان تەڵەبەو دهۆک، نەفتی وەسەت و دیوانییە گەڕێکی تری یارییەکانی خولی نایابی عێراق دەست پێدەکات، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ زیاتر لە سێ هەفتە خولەکە راوەستابوو.
خولی نایابی عێراق له 30ی مانگی رابردوو دوای به‌ڕێوه‌چوونی پێنج گه‌ڕ له وه‌رزی ئه‌مساڵ وه‌ستا، ئه‌مه‌ش به هۆی یارییه دۆستانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، كه بڕیار بوو چوار یاریی دۆستانه بكات، به‌ڵام دوو یاریی له ئیسپانیا كرد، له‌گه‌ڵ مه‌كسیك به 0-4 گۆڵ دۆڕا و له‌گه‌ڵ ئیكوادۆر به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوو، لەگەڵ ڤەنزوێلاو کۆستاریکا یارییەکانی هەڵوەشایەوە.
بۆ جامی جیهانی، خولی ناوخۆیی زۆربەی وڵاتانی جیهان دەوەستن بە وڵاتانی دەوروبەری عێراقیشەوە، بەڵام عێراق لەگەرمەی پاڵەوانێتییە جیهانییەکە خولەکەی دەست پێدەکاتەوە.
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به 964+ی راگه‌یاند، مانگێكه خولی عێراقی وەستاوە ، ناكرێت له‌وه زیاتر بوه‌ستێت، مۆندیال مانگێك ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام خولی عێراق له 38 گه‌ڕ پێكهاتووه و یارییه‌كان زۆرن، سه‌ره‌تای ساڵی نوێ و له مانگی یهكیشدا جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له به‌سرە ده‌ستپێده‌كات، كه به‌م هۆیه‌وه مانگێكی تر خولی عێراق ده‌وه‌ستێت، بۆیه ئه‌گه‌ر خوله‌كه زیاتر بوه‌ستێت، زۆر زه‌حمه‌ته ته‌واو بكرێت.
لە بارەی ئەوەی ئاخۆ خولەکە لەکاتی مۆندیال بینەری دەبێت، گۆڤەند عەبدولخالق وتی ‘خولی عێراق جەماوەری خۆی هەیە، خولەکەی ئێمە زۆر پشتی بە مارکێتینگ نەبەستووە تا خەمی فرۆشتنی تیکتی بێت، بۆیە بەردەوام دەکەین و نوسراومان بۆ فیفاش کردووە لەو بارەیەوە’.
“خولی نایابی عێراق به به‌شداریی 20 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت”
خولی نایابی عێراق به به‌شداریی 20 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، كه 38 گه‌ڕه و خولێكی دوورودرێژه، له وه‌رزی نوێی 2022-2023 تا ئێستا ته‌نیا پێنج گه‌ڕ به‌ڕێوه‌چووه.
له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌دا چوار یانه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شدارن، ئه‌وانیش “هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ورۆز و زاخۆ”.