بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوەی دهۆک لە 50% کەمبووەتەوە
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
بەهۆی بارینی رێژەیەکی زۆر لە باران و دروستبوونی لافاو لە چەند شوێنێکی پارێزگای دهۆک ئاوی روباری دیجلە کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دهۆکە بەرێژەی 4000 Ntu لێڵ بووە.
((ntu زاراوەیەکی زانستییە کە بۆ پێوانەکردنی رێژەی لێڵی ئاو بەکاردەهێنرێت.
ئاوی خواردنەوەی ماڵانی دهۆک لە روباری دیجلەوە دابین دەکرێت، بەهۆی لێڵ بوونی ئاوەکە بەرێژەی لە 50% ئاوی ماڵانی دهۆک کەمبووەتەوە.
ڤەگێر ئەحمەد، بەرێوەبەری ئاوی دهۆک بە توڕی 964ی وت، بەهۆی بارینی رێژەیەکی زۆر لە باران رێژەی لێڵ بوونی ئاوی رووباری دیجلە زۆر بەرزبووەتەوە تا ئەمرۆ گەیشتووەتە 4000 Ntu %50 و پێدەچێت رێژەکە هێشتا بەرز ببێتەوە، لە ئێستادا رێژەی بەرهەمهێنانی ئاوی ماڵانی دهۆک کەمبووەتەوە بۆ لە .
ڤەگێر ئەحمەد دەشڵێت، “هەوڵدەدەین ئەم کێشەیە لەماوەی 24 کاتژمێر یان 48 کاتژمێری داهاتوودا چارەسەربکەین و رێژەی ئاوی ماڵان زیاد بکەینەوە، داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و زیادەڕەوی لە خەرجکردنی ئاودا نەکەن.
“رێژەی ئاسایی لێڵ بوونی ئاو 20% بۆ لە 30% یە، ئەم حاڵەتە شتێکی ئاساییە و لە کاتی بارانبارین روودەدات” ڤەگێر ئەحمەد وای وت
پێداچوونەوە: توانا نەقی