شەپۆلی بارانەکە دەیان بەردە چیای لەگەڵ خۆیدا هێناوە و شەقامەکانی ئامێدیان داخست

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەهۆی شەپۆلی بارانەکەی ئەمڕۆ دەیان شەقامی گشتی قەزای ئامێدی داخران.

ئەڤراس ئامێدی، بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای ئامێدی بە 964ـی راگەیاند کە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە زێگایەکی زۆری قەزای ئامێدی و ناحیەکانی داخراون.

“گەلەڵ ئەوەی بارانبارین بەردەوامە، بەڵام تیمەکانمان بەردەوامن لە پاک کردنەوەی شەقامەکان”. ئەڤراس ئامیدی وادەڵێت، ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکانی شارەوانی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای هێزل لە پاککردنەوەی شەقامەکان بەردەوامن.

دەشڵێت: بارانەکە لەگەڵ خۆیدا دەیان بەردی گەورەی شاخ خزاون و بەربوونەتەوە سەر شەقامەکان، بە تایبەت رێگای ئامێدی و تونێڵی ئامێدی و کانی مالان و شێخ بادی، کە ئێستا تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوە و لادانی بەردەکانن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق