ساغکردنەوە

“هیچ هاوڵاتیەک لە شیلادزێ بەهۆی لافاو گیانی لەدەست نەداوە”

964+

عەمار عەزیز – دهۆک

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی گەنجێک لە ناحیەی شیلادزێ، بەڕێوەبەری ناحیەکە ئەوە رەت دەکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە ناحیەی شیلادزێ بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە لافاو هەڵساوە و گەنجێکیش گیانی لەدەستداوە.

964 سۆراغی ئەو هەواڵەی کرد و پەیوەندی بە رزگار عوبێد، بەرێوەبەری ناحیەی شیلادزێ کرد.

رزاگر عوبێد، نەک گیان لەدەستدانی گەنجێک بە لافاو رەت دەکاتەوە، بەڵکو لافاویش رەت دەکاتەوە.

دەشڵێت: ئەو هەواڵەی لە چەند ماڵپەر و پەیجێک بڵاوکراوەتەوە کە لافاوێکی گەورە لە شیلادزێ دروستبووە و گەنجێکی ناحیەکە تەوژمی لافاوەکە لەگەڵ خوی بردووە، ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ هاوڵاتیەکی سنوورکە بەهۆی لافاو گیانی لەدەست نەداوە.

زیاتر وتیشی “هیچ لافاوێک لەسنوری ناحیەی شیلادزێ تا ئێستا رووی نەداوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی ناوچەکەش لەئامادەباشیدان بۆ هەر روداوێکی نەخوازراو”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق