كۆمپانیاى MRF: مووچه‌ى كارمه‌نده‌كانمان نافه‌وتێت
964+
زەید کۆچەر- بەردەڕەش
زیاتر له دوو مانگه كارمه‌ندانى كۆمپانیاى MRF مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، كۆمپانیا ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ نوێ نه‌كردوینه‌ته‌وه، به‌ڵام مووچه‌كانیان نافه‌وتێت.
بەکر محمد قورتاس به‌رپرسی ئه‌و كۆمپانیایه به 964ـى وت، گرێبەستی کۆمپانیەکەیان لە 30.11.2022 لەگەل حکومەتی هەریم تەواو بووە و لەوکاتەوە هیچ بڕە پارەیهکیان وه‌رنه‌گرتووه، وتیشی ” توانراوه له‌سه‌ر خه‌رجی كۆمپانیا موچەی مانگی كانوونى يه‌كه‌مى ساڵى پار و مانگی كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌ش بكات، بەڵام پارەی مانگه‌كانی دوو و سێی ئەمساڵ ماوە و چاوەروانی نوێکردنەوەی گرێبەستین ئەوکات ئەويش دابەش دەکرێت”.
ئاشکراشیکرد، حکومەت داوای کردووه بەردەوام بن لە کارکردن و گرێبەستەکانیان بۆ نوێ دەکرێتەوە، وتیشی “ئێمەش بەردەوام بووین لە کارکردن ئێستا چاوەڕوانی نوێ کردنەوەی گرێبەستین”.
دووپاتی كرده‌وه “ئەگەر گرێبەستەکانمان نوێبکرێنەوە ئەوکات مووچەی کارمەندەکانمان خەرج دەکرێت، بۆیە ئێمە لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و مووچەکانیان دەدرێت و نافەوتێت”.
MRF تاكه كۆمپانیاى ژینگه‌ییه له قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش كارده‌كات و 76 كارمه‌ندى هه‌یه .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن