لاوانی نەورۆز سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر کەرخدا تۆمار کرد

+964

یادگار محەمەد – سلێمانی

یاریزانانی لاوانی یانەی نەورۆز لەسەر هەمان رێچکەی پێشکەوتوانی یانەکەیان سەرکەوتنێکی گرنگیان تۆمارکرد کاتێک بە سێ گۆڵ بەرامبەربە گۆڵێک لە یانەی کەرخ یان بردەوە .

ئەمرۆ سێ شەممە یارییەکانی جەولەی شەشەمی خولی لاوانی یانە پلە نایابەکانی عێراق بەرێوەچوو ، لە شاری سلێمانی یانەی نەورۆز رووبەڕووی کەرخ بوەوە ، دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز یانەی نەورۆز بە سێ گۆڵ بەرامبەربە گۆڵێک

سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد .

، گۆڵەکانی نەورۆز هەریەک لە ئەحمەد فەلاح و ساڵح سالم و سەهەند هەڵگورد تۆماریانکرد ، بەم بردنەوەیەش لاوانی یانەی نەورۆز کۆی خاڵەکانی کردە 10 خاڵ و چووە پلەی سێهەمی ریزبەندی خولەکە