فۆتۆ: +964
نرخی کیلۆیەک مریشک لە سلێمانی 900 دینار گران بووە
964+
رێژوان مامە قادر، سلێمانی
نرخی هەر کیلۆیەک مریشکی سپی لە شاری سلێمانی، 900 دیناری چووەتە سەر و لە 3600 دینارەوە بووە بە 4500 دینار.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە مریشک گران بووە، سەرەتا کیلۆیەک بوو بە 4000 هەزار دینار و دواتر بوو بە 4200 دینار و ئەمڕۆ سێشەممە 4.4.2022 نرخی کیلۆیەک بۆ 4500 دینار و لە هەندێ جێگەش بۆ 4700 دینار گران بوو.
حاجی رەفیق، خاوەنی مریشکفرۆشی حاجی لە شاری سلێمانی بۆ تۆڕی 964 باسی لەوەکرد، گرانبوونەکە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە، بە هۆی زەرەرەوە کێڵگەکانی بەخێوکردنی مریشک کارناکەن و مریشک زۆر کەم بووەتەوە،
وتیشی، ئەوەی بەرهەمیش دێت بەشی زۆری بەغدا و پارێزگاکانی دیکە عێراق بۆ خۆیانی دەبەن.
ئەو مریشکفرۆشە، گرانبوونی عەلەف و بەرز و نزمیی نرخی دۆلاریش بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک زانی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا