عێراق خاوەنی 38 فڕۆکەی گواستنەوەیە

964+

فەهمی نەبی

هێڵی ئاسمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ئەوان خاوەنی 38 فڕۆکەی قەبارە جیاوازی درێژ و مامناوەند و کورتن.

بەپێی هەواڵەکەی هێڵی ئاسمانی بێت، ئەوان لەگەڵ کۆمپانیای ئێرباس رێککەوتوون بۆ کڕینی پێنج فڕۆکەی جۆری A220، چوار لەو فڕۆکانە گەیشتوون و چاوەڕیی گەیشتنی دانەیەکی ترن.

هاوکات ئەوەش هاتووە، هێڵی ئاسمانی عێراقی گرێبەستی هەیە لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ کردووە بۆ کڕینی 26 فڕۆکە، کە دابەشی دوو جۆر دەبن، جۆری یەکەم ژمارەیان 16 فڕۆکەیە لە تایبەتمەندی8 MAX B737- چوار فڕۆکەیان لەو جۆرە بەدەست گەیشتووە.

جۆری دووەمی فڕۆکەکانی کۆمپانیای بۆنیگ کە عێراق کڕیویەتی، ژمارەیان 10 فڕۆکەیە، ناودێرە بە دریملاینەرB787، و وا بڕیارە ئەمساڵ دوو لەو فڕۆکەیە وەربگرن، بەمەش لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە تا ساڵی 2027 ژمارەی فڕۆکەکانی دەگاتە 31 فڕۆکە.

هەفتەی پێشوو، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، سێ فڕۆکەی جۆری بۆینگ 8 MAX B737- کڕیوە و گەیشتونەتە فڕۆکەخانەی بەغدا.