جەژنە جەژنی ئەکیتۆ
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەمڕۆ شەممە، جەژنی ئەکیتۆی ئاشوری و کلدانیەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، 964 لە دهۆک ئامادەی مەراسیمەکەیان بوو.
لەم جەژنەدا، ئەوان جلی نەتەوەیی خۆیان لەبەردەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن.
جەژنەکە بۆ ماوەی 12 رۆژ بەڕێوەدەچێت.
سەنوەر دانیال بەرپرسی سەنتەری رۆشنبیری ئاشوری بە 964ی وت،ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و میوانان لە عێراق و وڵاتانی دیکەوە هاتوونەتە مەراسیمەکەیان، بە مەزەندەی خۆیان زیاترن لە 10 هەزار کەس.
لە ساڵی 1991 بەدواوە تاوەکو ئێستا هەموو ساڵێک ئەو جەژنە بەڕێوەچووە لە پارێزگای دهۆک.
ئەکیتۆ جەژنێکی نەتەوەیی ئاشوری و کلدانیەکانی عێراقە کە وەکو سەری ساڵی نوێی خۆیان تەماشای دەکەن و یادی دەکەنەوە، تەمەنی بۆ زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.