دژی فه‌ڵه‌ستینییەک

ئیسرائیل به‌نیازه‌ بۆ یه‌كه‌مجار سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ بكات

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، داواکاری گشتیی سەربازی خێزانی ئەو ئیسرائیلییەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا بە دەستی فەلەستینییەک کوژرا، بە نیازن داوای سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەنجامدەری هێرشەکەدا بکه‌ن.

سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە راگەیەندراوێکدا وتی: “داواکاری گشتیی سەربازی خێزانی کۆچکردوو نەتەنئێل شەکرۆنی ئاگادار کردووەتەوە لە نیازەکەی بۆ پێشکەشکردنی تۆمەتنامە دژی قەدری سەمارە، ئەنجامدەری ئەو هێرشەی کە نەتەنئێلی تێدا کوژرا.”

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەمە یەکەم تۆمەتنامە دەبێت پێشکەش بکرێت لە دوای هەموارکردنەوەی یاساکە لە مانگی ئایاری 2026، کە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بە شێوەیەکی ناچاری لەم جۆرە حاڵەتانەدا دەچەسپێنێت، دوای ئەوەی وەزیر ئیتمار بن غەفیر هەموارکردنەوەکەی پێشکەش کرد.

بن غەفیر داواکارییەکەی داواکاری گشتیی بۆ لەسێدارەدانی فەڵەستینییەک بۆ یەکەمجار، بە “مێژوویی” وەسف کرد.