"رقم لە شۆفڵ و موهەندسە چونکە ئیشیان وێرانکارییە"
ژینگەدۆستی هەر لە خۆیان جوانە و تەمەنیان لەو پێناوەدا بەسەربرد
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ئینسان کە خۆشەویستی بۆ ژینگە و شارەکەی هەبوو، وەک ئەم دوو مام حاجییە وایە، چاوی لە دەست و پوڵ و پارەی کەس نییە و بێ هیچ پاداشتێک خزمەتی دار و درەختەکان دەکات.
محێدین کەریم و کەمال واژەیی دوو ژینگەدۆستی شارە حەیاتەکەن و هەموو تەمەنیان لەپێناو سەوزکردن و پاراستنی ژینگەدا بەسەر بردووە، جگە لە گۆیژە و ئەزمەڕ، کوچە و کۆڵانەکانیش سەوز دەکەن و لە هەر شوێنێک پێویست بکات، هاوکاری باخچەکانی سلێمانی دەکەن.
مام محێدین دەڵێت، “ئەوەندەم دار و درەخت چاندووە، حیساب ناکرێن، لانیکەم سێ هەزار دۆنم زەویم، سەوز کردووە، رقیشم لە شۆفڵ و موهەندسە چونکە ژینگە و ئاوی ژێرزەوی وێران دەکەن”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری