دیمەنێک لە گەرووی هورمز
ئابڵوقهی دهریای ئێرانی خنكاندووه
سوپای پاسداران: سهعاتی سفر نزیكبووهتهوه
ئهرسهلان عهبدوڵا
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند، “کاتژمێری سفر” بۆ شکاندنی گەمارۆی دەریایی کە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراوە، بە خێرایی نزیک دەبێتەوە و جەختی لەوەش کردەوە، شکاندنی گەمارۆکە ئەرکێکه و گهڕانهوهی بۆ نییه.
عەلی عوزمانی له راگهیاندراوێكی رۆژنامهوانیدا، كه شهوی رابردوو بڵاوكرایهوه، هۆشداری دا لەوەی “دوژمن” چاوەڕوانی جموجۆڵەکانی ئێران لە ئاسمان و دەریادا بکات، وتیشی، هێزەکانیان بەبێ دوودڵی ئەرکی شکاندنی گەمارۆکەدا ئهنجام دهدهن.
ئەم هەڕەشانەی ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە، كه رۆژی چوارشەممەی رابردوو له رێوڕەسمی رۆژی سوپاسگوزاری لە کۆشکی سپی، ئەو گەمارۆیەی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپێنراوه، دووپاتکردەوە.
ترهمپ ئهوكات وتی، “هیچ کەشتییەکی ئێرانی نەیتوانیوە گەمارۆکەمان بشکێنێت لەو کاتەوەی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو گەمارۆکەمان سەپاندووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران ئێستا تەنیا توانای هەڵدانی مووشەکی سنووردارە.
لای خۆیهوه سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران موحسین رەزایی ، پێشتر جەختی لەسەر ئیرادەی تاران بۆ شکاندنی گەمارۆی ئەمریکا کردەوە و بهڵێنی دا، بههێز وەڵامی هەر هێرشێکی نوێ بدهنهوه، کە وڵاتەکەی بکاتە ئامانج.
ئەم پەرەسەندنە زارەکییه هاوبەشانه لەگەڵ بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەکاندایە بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێک و کۆتاییهێنان به ململانێیهكان.