دوێنێ شەو چی روویدا؟
مەسرور بارزانی رەخنە لە بەغدا دەگرێت و ترەمپ لێدوان لەسەر جەنگی ئێران دەدات
ژووری هەواڵ
خەمی ئەوەتان نەبێت دوێنێ هەواڵتان لەدەست رۆشتبێت، ئێمە لێرە بە پوختی بۆمان داناون و بزانن دوێنێ شەو چی روویداوە:
📌 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماسی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و پێی راگەیاندن، بەغدا باوەڕی بە فیدراڵیزم نییە، دەستوور و ماددەی 140 فەرامۆش کراون و عێراق خۆی پڕە لە گەندەڵی و دزی و چەکی بێ مۆڵەت
📌 مەسرور بارزانی: کێشەی گەلی کوردستان لەگەڵ بەغدا، تەنیا مووچە و بودجە نییە، بەڵکو ماف و دۆزی رەوای گەلی کوردستان و رێزگرتنە لە قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان
📌 مەسرور بارزانی: لەگەڵ بنبڕکردنی گەندەڵی و دزینی سامانی سروشتین لە هەموو عێراق، بەڵام بە بیانووی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەوڵی پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدرێت کە قبووڵکراو نییە
📌 بۆ رۆژی دووهمی لهسهریهک كوردانی رۆژئاوای كوردستان، به تایبهتی له شاری عاموودا، رژانە سهر شهقامهكان و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی
📌 درەنگانی شەو نرخی غاز لە هەولێر بەرزبووەوە و گەیشتە نێوان 750 بۆ 800 دینار
📌 د.عەبدوڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، بە یەکهەڵوێستی و بەرپرسیارێتی دەتوانین هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی، پێویستە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان لە سەروو هەموو شتێکەوە ببینین
📌 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دروستکردنی هاوسەنگی و پاراستنی ئاشتی لە عێراق، بە رێزگرتن لە دەستوور و فیدراڵیزمی هەرێمی کوردستانەوە دەست پێدەکات، نەک بە لاوازکردنی هێزەکانی هەرێم
📌 پێشەوا هەورامانی: ماددەی 121ی دەستووری عێراق پێشمەرگە وەک هێزی پاراستنی هەرێم ناسێنراوە و هەر جوڵەیەکی سەربازی لە ناو هەرێم دەبێت لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی ئەم هێزەدا بێت
📌 پێشەوا هەورامانی: گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا تەنیا کاتێک دەگەنە ئەنجام کە هەموو لایەنەکان بە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدراڵی و دەستووری لە ناو عێراقدا رێز بگرن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەر کاتێک خۆی بیەوێت کۆتایی بە جەنگی ئێران دەهێنێت
📌 ترەمپ: هێزەکانی هاوپەیمانیی ناتۆ ئێستا لە جەنگی ئێران بەشدارن، سەرکەوتن لەبەردەستماندایە
📌 ترەمپ: ههوڵ دهدەین ههموو دهرفهتێک بدەینە تاران بۆ ڕێككهوتن و پاراستنی خەڵک، ههرچهنده دڵنیا نین تاران سود لهو دهرفهته وهردهگرێت یان نا
📌 ئەکسیۆس: ترەمپ بە ناتانیاهۆی وتووە، ئەگەر ئێران هەر کردەیەک ئەنجام بدات، چیای قوڵینگ بەئامانج دەگرین
📌 وەزارەتی بەرگریی رووسیا: شەوی رابردوو 318 درۆنی ئۆکرانیمان خستووەتە خوارەوە
📌 کەناڵی فۆکس نیوز: نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە ئەمریکا جەژنی سوپاسگوزارییان بە بەبێ کارەبا تێپەڕاندا بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە
📌 میدیاکانی نزیک لە حــ*ــوسییەکان: هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر چەند ناوچەیەک لە پارێزگای تەعز